ده‌رباره‌ی ئێمه‌

  • : 2017/07/03
  • : 557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 2 ساڵ پێش ئیستا

كۆمپانیای ئۆرگانۆ، كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌وڵ ده‌دات ببێته‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هاورده‌كردن و دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و داو و ده‌رمان له‌ عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی. پاڵنه‌ری كۆمپانیای ئۆرگانۆ بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی ساده‌یه‌: له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ خێراترین كۆمپانیاكان له‌ گه‌شه‌كردندا له‌ عێراق كه‌ له‌و ساڵه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ته‌نیا یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌ستی به‌ كار كرد و ئێستا توانای هاورده‌كردنی ساڵانه‌ی زیاتر له‌ ٥٠ ملیۆن دۆلاره‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری دارایی ته‌واوی به‌ده‌ست هێنا.

له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی، كۆمپانیای ئۆرگانۆ كاری كردووه‌ بۆ دابینكردنی باشترین به‌رهه‌می پزیشكیی له‌ ماركه‌ جیهانییه‌ به‌ناوبانگه‌كان به‌ باشترین كوالیتی و له‌هه‌مان كاتدا به‌ گونجاوترین تێچوو. هه‌روه‌ها كاری كردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی نایاب به‌ كڕیاره‌كانی، له‌گه‌ڵ نرخی گونجاو كه‌ ڕكابه‌ریی بازاڕ بكات. كلیلی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كۆمپانیای ئۆرگانۆ پابه‌ندبوونی به‌هێزی ئێمه‌ بووه‌ به‌ ڕێساكانی ئه‌خلاقیی پیشه‌یی و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رهه‌می كوالیتی به‌رز بهێنین و له‌ژێر توندترین و وردترین ڕێنمایی و كۆنترۆلدا چاودێری بكرێت و بگوازرێته‌وه‌ تا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و پشتپێبه‌ستراو و بێ هه‌ڵه‌ بگاته‌ ده‌ستی كڕیاره‌كانمان.

ئۆرگانۆ ئێستا مه‌ودایه‌كی گشتگیر له‌ به‌رهه‌می پزیشكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ده‌رمان له‌ ئێران و سووریا و هیندستان و ئه‌وروپاوه‌ بۆزیاتر له‌ ٣٠٠ كوَگا ده‌رمان‌ و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق دابین ده‌كات. بۆ ئێمه‌ گرینگه‌ كه‌ هاوبه‌شه‌كانمان گره‌نتیی دڵنیایی و ڕه‌زامه‌ندییان پێ بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئۆرگانۆ تیمێكی كاریگه‌ری له‌ نوێنه‌رانی فرۆشتن و بازارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن خستووه‌ته‌ گه‌ڕ كه‌ خزمه‌تگوزاریی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی نایاب پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئۆرگانۆ باوه‌ڕی به‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن هه‌یه‌ كه‌ سوودی هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوو لا هه‌بێت، هه‌م بۆ ئێمه‌ و هه‌م بۆ هاوبه‌شه‌كانیشمان، له‌ ڕێی درێژه‌دان به‌ ئه‌دای بازاڕی تایبه‌ت به‌ ته‌ركیزكردنه‌ سه‌ر كاری ته‌نده‌ری هه‌نووكه‌یی و فره‌وانكردنی كۆمپانیاكه‌مان له‌م بازاڕه‌دا.