كۆكاگانی ئۆرگانۆ به ڕووبه‌ری ٢٦٠٠ مه‌تری چوارگۆشه له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا له پله‌ی گه‌رمایی كۆنترۆلكراودا كار ده‌كه‌ن و به باشترین كه‌ره‌سته‌ی گهرمابهند كه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، دروست كراون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌كان له پله‌ی گه‌رمایه‌كی گونجاو‌دا بپارێزێت.
كۆگاكان له‌لایه‌ن تیمێكی ٢٠ كه‌سیی دڵسۆزه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه فولتایم كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بنه‌وه له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له چوارچێوه‌ی پله‌ی گه‌رمای ستانده‌ردا ده‌پارێزرێن به‌پێی ڕێنمایی یه یاساییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ركراون پێش ئه‌وه‌ی بنێردرێنه دام و ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. هه‌روه‌ها له ژووری ساردی كۆگاكانی ئۆرگانۆدا پله‌ی گه‌رما هه‌رده‌م له نێوان ٢-٨ پله‌ی سه‌دیدا ڕاده‌گیرێت.
ئێمه كۆگامان له به‌غدا و كه‌ركوك و موسڵیش هه‌یه. كاروانێكی هه‌شت بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌ی قه‌باره جۆراوجۆر به‌رهه‌مه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ده‌گه‌یه‌ننه كڕیاره‌كانمان.
له ئۆرگانۆدا خۆشه‌ویستی بۆ كار پاڵ به ستافهكهوه ده‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له ئۆرگانۆ پیشه‌یه نه‌ك به‌س ئیش