ئامێرى له‌یبل لێدانى سه‌رده‌میانه‌

https://www.youtube.com/watch?v=zO7bNgJFu1w&t=10s له‌ چوارچێوه‌ى به‌ره‌وپێش بردنى كاره‌كانى كۆمپانیاكه‌مان و به‌ مه‌به‌ستى كارئاسانى دانانى له‌یبل ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى/به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلى جۆرى ده‌رمان بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌وا پشكنینى تاقیگه‌یى یان بۆ كراوه‌. كۆمپانیاكه‌مان هه‌لسا به‌ دابین كردنى ئامێرى ئۆتۆماتیكى له‌یبل لێدان كه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌م كاره‌ دروستكراوه‌.

كۆكاگانی ئۆرگانۆ به‌ ڕووبه‌ری ٢٦٠٠ مه‌تری چوارگۆشه‌

كۆكاگانی ئۆرگانۆ به‌ ڕووبه‌ری ٢٦٠٠ مه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا له‌ پله‌ی گه‌رمایی كۆنترۆلكراودا كار ده‌كه‌ن و به‌ باشترین كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمابه‌ند كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، دروست كراون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌كان له‌ پله‌ی گه‌رمایه‌كی گونجاودا بپارێزێت. كۆگاكان له‌لایه‌ن تیمێكی ٢٠ كه‌سیی دڵسۆزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن كه‌ فولتایم كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بنه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پله‌ی گه‌رمای ستانده‌ردا ده‌پارێزرێن به‌پێی ڕێنمایی یه‌ یاساییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ركراون پێش ئه‌وه‌ی بنێردرێنه‌ دام و ده‌زگه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. هه‌روه‌ها له‌ ژووری ساردی كۆگاكانی ئۆرگانۆدا پله‌ی گه‌رما هه‌رده‌م له‌ نێوان ٢-٨ پله‌ی سه‌دیدا ڕاده‌گیرێت. ئێمه‌ كۆگامان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك و موسڵیش هه‌یه‌. كاروانێكی هه‌شت بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌ی قه‌باره‌ جۆراوجۆر به‌رهه‌مه‌كان له‌ كات و ساتی خۆیدا ده‌گه‌یه‌ننه‌ كڕیاره‌كانمان. له‌ ئۆرگانۆدا خۆشه‌ویستی بۆ كار پاڵ به‌ ستافه‌كه‌وه‌ ده‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له‌ ئۆرگانۆ پیشه‌یه‌ نه‌ك به‌س ئیش

توری دابه‌ش كردن

  كۆكاگانی ئۆرگانۆ به‌ ڕووبه‌ری ٢٦٠٠ مه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا له‌ پله‌ی گه‌رمایی كۆنترۆلكراودا كار ده‌كه‌ن و به‌ باشترین كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمابه‌ند كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، دروست كراون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌كان له‌ پله‌ی گه‌رمایه‌كی گونجاودا بپارێزێت هه‌روه‌ها هه‌بوونی كۆگای پێشكه‌وتوو و كاروانی بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ی جیاواز و سیسته‌می داتابه‌یسی پێشكه‌وتوو و ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ستافی به‌رێوەبردن، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی به‌هێزی ئۆرگانۆ له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان له‌ كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا به‌شدار بوون له‌ پێشوه‌چوونی به‌رچاوی ئۆرگانۆ ئێمه‌ كۆگامان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك و موسڵیش هه‌یه‌. كاروانێكی هه‌شت بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌ی قه‌باره‌ جۆراوجۆر به‌رهه‌مه‌كان له‌ كات و ساتی خۆیدا ده‌گه‌یه‌ننه‌ كڕیاره‌كانمان   [gallery link="none" columns="4" ids="366,365,364,363,362,361,360,359"]